نوچه‌نێت_شفقنا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دوابه‌دوای هێرشه تیرۆرستیه‌کانی دوێنێی برۆکسێل و له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌ردانی هاوڵاتیانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی هۆشداری ده‌دات.
به گوێره‌ی راپۆرتی النشره، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، له به‌یانێکدا رایگه‌یاندووه: تیرۆرستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌رچی زیاتری کرده‌وه‌ی تیرۆرستی خه‌ریکی پلان داڕشتنن له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا، له‌م رووه‌وه شوێنه وه‌رزشی و گه‌شتیاری و رێستۆرانت و گواستنه‌وە ده‌که‌نه ئامانج.