ناسنامەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی برۆکسل ئاشکرابوو

0

نوچەنێت

پۆلیسی بەلجیکا ناسنامەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی برۆکسلی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: “سێ کەس لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی برۆکسل ئاشکرا بوون، کە دووانیان بران بەناوەکانی خالد و ئیبراهیم بەکراوی”.

کەسی سێیەم کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت و کڵاوێکی لەسەردایە بەگوتەی پۆلیسی بەلجیکا ناوی نەجیم عەشراوی-یە و هەڵهاتووە.

پۆلیسی بەلجیکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەڕێگەی شۆفیرێکی تاکسییەوە کە ئەو سێ کەسەی بۆ فڕۆکەخانە گواستووەتەوە توانیویانە ئەو خانووە بدۆزنەوە کە ئەو سێ کەسە لێیەوە بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانیش، پۆلیس لە شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەدا دەستی گرتووە بەسەر ماددەی تەقەمەنی و ئاڵای داعشدا.

زانیارییەکان ئاشکراشیان کردووە، ئەو دو برایە بەناوی خالید و ئیبراهیم لە پۆلیسی بەلجیکا پێشینەیان هەبووە و تۆماری تاوانیان لە پۆلیسدا هەبووە و خالید پێشتر بە ناوێکی هەڵە ئاپارتمانێکی لە برۆکسل بەکرێ گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com