نوچەنێت
کۆمکاری عەرەبی دژی ڕاگەیاندنی هەرێمێکی فیدرالی بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت یەکێتی خاکی سووریا بپارێزرێت.
دوێنێ دووشەممە 21.3.2016، باڵیۆز “ئه‌حمه‌د بن حلی” بریكاری ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ناوی كۆمكاره‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووە كه ئه‌وان راگه‌یاندنی هه‌رێمێكی فیدرالی بۆ كوردستانی رۆژئاوا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه به بانگه‌شه بۆ “جیابوونه‌وه له سووریا” له‌قه‌ڵه‌میدا و به به‌زاندنی یه‌كێتی خاكی سووریا ناوزه‌ندی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه ده‌اوە، كه به‌شێك له كوردانی كوردستانی ڕۆژئاوا خۆیان دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ن (به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و)، گوتووشیەتی: “كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی خاكی سووریا سووره و ئه‌وه به‌شێكه له نه‌گۆڕه‌كانی ئه‌وان كه ده‌بێ خاكه‌كه‌ی وه‌كوو خۆی پارێزراو بێت”.