نوچەنێت
وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران پەیکەرێک بۆ ئەو 10 سەربازییە ئەمهریکاییە دروست دەکەن، کە لە کەناراوی ئێران دەستگیر کرابوون.
پێگەی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو پەیکەرە لە گەڵ مۆنۆمێنتی ھێزی دەریاوانیی ئێراندا دادەنرێت و، مەبەست لێی راکێشانی سەرنجی گەشتیارەکانە.
ئەمهریکا بە توندی ئیدانەی ئەو کارە دەکات و بە سووکایەتیی داناوە بەو سەربازە ئەمهریکاییانە کە مانگی کانونی دووەم بە ھەڵە روویان لە کەنارئاوەکانی ئێران کردبوو و لەلایەن ھێزی دەریاوانیی ئێرانەوە دەستگیر کران و، دوای یەک رۆژ و چەند پەیوەندیی تەلەفونی نێوان وەزیری دەرەوەی ھەردوو وڵات (جۆن کێری و محەممەد جەواد زەریف)، ئازاد کران، پاش ئەوەی چەندین وێنەیان بە دەستبەسەری لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو بووەوە، لە لایەن توندڕۆکانەوە بە سەرکەوتنی گرینگ وەسفکرا.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەمهریکا، ئەوانەی لە ئەمهریکا دژی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و (باراك ئۆباما)ن، ئەو ھەنگاوەی ئێران بە چڕی دژ بەو رێککەوتننامە ئەتۆمییە بەکار دەھێنن.