نوچەنێت
ژنه‌نوسه‌رێكی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، به‌ناوی وه‌فا ئه‌بو هادی، داواده‌كات له‌ڕێگه‌ی فره‌ژنییه‌وه كێشه‌ی قه‌یره‌یی كچان له‌وڵاته‌كه‌یدا چاره‌سه‌ربكرێت.
وه‌فا له وتارێكدا ده‌ڵێت، جگه له فره‌ژنی هیچ رێگایه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌كردنی فره‌ژنی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا نیه. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به چاوی گرنیپێدانه‌وه سه‌یر بكرێت و به پێودانگی لۆژیك و عه‌قڵ لێكبدرێته‌وه.
ئه‌م ژنه‌نوسه‌ره دەزانێت ژنان بەوە هەڵدەچن بەڵام هەر دەیخاتەروو”ده‌زانم توێژێك له‌ژنان له‌دژی ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵده‌چن، به‌ڵام با بێین به چاوی عه‌قڵه‌وه سه‌یری ئه‌م پرسه بكه‌ین”.
وه‌فا ئاماژە بەو کچانە دەکات کە لە شوکردنن دواکەوتون”ئایا ئه‌و كچانه‌ی شه‌مه‌ندەفەری هاوسه‌رگیری جێی هێشتون، مافی ئه‌وه‌یان نیه ژیانێكی هاوسه‌رگیرییان هه‌بێت و غه‌ریزه‌كانی وه‌ك دایكایه‌تی و ئه‌وانی تر به حه‌ڵاڵی و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه جێبه‌جێبكه‌ن؟”.
هه‌روەها جه‌ختیكشیكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ستی ژنی یه‌كه‌م له‌لای ئه‌و رێزی خۆی هه‌یه‌و ئازار‌و ئیره‌ییه‌كه‌ی زه‌ربی سفر ناكات و مافی خۆیه‌تی هه‌ڵچێت و جه‌نگ له‌دژی به‌شداریكردنی یه‌كێكی تر له‌شانشینه‌كه‌یدا رابگه‌یه‌نێتنبه‌ڵام” خانمه‌كه‌م بیه‌ڵه یه‌ك پرسیارت لێ بكه‌م و دواتر به‌دڵی خۆت بڕیار بده.. هه‌ستت چیه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كچێكت یان خوشكێكت یان كچێكی خزمت هه‌بێت، كه شه‌مه‌ندەفەری هاوسه‌رگیری جێیهێشتبێت؟ ئایا سیسبونی گوڵی گه‌نجێتیی، ئازارت نادات؟ هه‌ست به په‌رۆشی ئه‌و جۆره كچانه ناكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تۆ ببنه دایك؟”.
وه‌فا هه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه دواكه‌وتنی كچان له‌شه‌مه‌ندەفەری هاوسه‌رگیری تاوانی ژنی یه‌كه‌م نیه. هه‌روه‌ك تاوانی ئه‌و مێرده‌شی نیه كه ده‌ستی له‌ناو ده‌ستیدایه به‌ڵام ده‌بێت به‌شداربن له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا وه‌فا ئەوە بەهۆکاری چارەسەرکردنی قەیرەیی دەزانێت”ره‌زامه‌ندی ژن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ژنی دووه‌م بهێنێت، پاداشتی له‌لایه‌ن خواوه هه‌یه‌و یه‌كێكیش له‌قه‌یره‌یی رزگارده‌كات”.
قه‌یره‌یی له‌ناو كچاندا، یه‌كێكه له‌كێشه گه‌وره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كان و دانانی رێوشوێن و یاسای توند بۆ هێنانی ژنی دووه‌م، له‌هه‌ندێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی، كێشه‌كه‌ی قوٍڵتركردووه”.