لەکۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو چی بە سەرۆکی حکومەت گوت

0

لەکۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو چی بە سەرۆکی حکومەت گوت
نوچەنێت
ئەمرۆ ئێوارە د. بەرهەم ساڵح سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کردو لەگەڵ ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی ئەو حزبە کۆبونەوە.
د.سەلاحەدین بابەکر ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، ئاشکرای کرد کە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەسەراحەت بە سەرۆکی حکومەتی کوردستانی وتووە، پێکهێنانی لیژنەی تەحقیقی بۆ رووداوەکانی زاخۆ بەنسبەت یەکگرتووی ئیسلامییەوە بێ مانایە، چونکە ئاشکرایە کێ هێرشی کردۆتە سەر یەکگرتوو و کێ لەپشتی هێرشەکان بووە، راستە دەبێت لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر مەیخانەو شوێنە سیاحییەکان بکرێت، بەڵام بەنسبەت یەکگرتووەوە دیارە کێ بوون و یەکگرتووش بەشێک نییە لەو هێرش و توندوتیژیانە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەوەشی راگەیاند”بەراشکاوی بەدکتۆر بەرهەم وتراوە، کە یەکگرتوو بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بەو رووداوانە نییە، پێمان وتن کە متمانەمان هاتۆتە ئاستی نزمترین، کە چۆن دەبێت لەکوردستان پەلاماری بارەگای حزبێکی مۆڵەتدراو بدرێت، حزبێک هەموو خەڵکی کوردستان شاهیدی دەستپاکی و ئاشتیخوازی بۆ دەدات، وتیشمان ئەبێت دەسەڵات تەحەمولی ئاسەوارو شوێنەوارە سلیبییەکان بکات، یەکگرتوو بەردەوام دەبێت لە مەنهەجی سیاسی خۆی و ئەمروداوانە ساردی ناکاتەوە لە رێبازی میانرەوی خۆی”.
د.سەلاحەدین بابەکر لەبارەی بەیاننامەکانی سەرۆکی هەرێم و مەکتەبی سیاسی پارتی وتی “بەیاننامەکان لەئاستی ترسناکی و گەورەیی روداوەکە نەبوون، لەم کاتەدا رووداوەکان ئەوەندە کاریگەریان هەیە، ئەگەر بە حەکیمانە چارە نەکرێت لەو ئاساتە ناوەستێت”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com