نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە لە درێژەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە ئیستەنبوڵ، لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بووەوە. زەریف لە میانەی ئەم دیدارەی گوتویەتی: پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وتورکیا، نە تەنیا لە ئاراستەی بەرژوەندییەکانی دوو وڵاتدایە بەڵکو یارمەتی بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
تەوەرەکانی ئەم دیدارە کە چەند پرسی دوو لایەنە و ناوچەیی بوون، دوو لایەن جەختیان لە دۆستایەتی و گرنگایەتی دوو وڵات کرد.
ئەردۆغان لەم دیدارەدا، وێڕای ئەوەی کە بانگهێشتی حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێرن دەکات، تا سەردانی ئەم وڵاتە بکات، جەخت لە پێویستی بەرزکردنەوەی رێژەی پەیوەندییە ئابووریەکانی دوو وڵات دەکاتەوە تا ئاستی ٣٠ میلیار دۆلار.
ئەردۆغان ئەوەش دەخاتەووڕ، کە داعش دوژمنی هاوبەشی ئێران و تورکیا و ناوچەکەیە و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە گفتوگۆ تەنها چارەسەرە بۆ هەمو قەیرانەکانی ناوچە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم دیدارەدا خوازیاری باشتر بوونی پەیوەندییەکانی دو وڵات بووە، لە هەل و مەرجی دژواری ئەمڕۆی ناوچەکە.
زەریف جەختی لەوە کردۆتەوە، کە تورکیا دراوسێیەکی گرنگی ئێرانە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەم رووەوە بە بایەخەوە دەڕوواننە ئەم وڵاتە.