نوچه‌نێت: العربیه
رۆژنامه‌ی ئه‌مریکی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێک‌دا ده‌ڵێت: روسیا شه‌ڕی ناوخۆی سوریا کرد به مه‌یدانی مانۆڕی سه‌ربازی که دواجار ئامانجی سه‌ره‌کی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که‌کانی بوو.
واشنتۆن پۆست له راپۆرته‌که‌ی خۆیدا گوتویەتی: روسیا له ماوه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی خۆی جۆره‌کانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و موشه‌کی کرۆز کالیبری له ده‌ریای ره‌ش تاقی کرده‌وه.
واشنتۆن پۆست له زاری شاره‌زایه‌کی سه‌ربازیه‌وه ده‌نووسێ: پوتین له رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له روسیا، توانای سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی خۆی هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆی خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌که‌ی واشنتۆن پۆست، پوتین هه‌روه‌ها توانی خاڵه به هێز و لاوازه‌کانی خۆی له رووی سه‌ربازی و لۆجستیکه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنێت. ئه‌مه‌ش په‌یامێک بوو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی که روسیا له توانایدایه دوورترین ناوچه‌کانی ئه‌وروپا بکاتە ئامانج.