بە هۆی هێرشێکی داعشەوە ١٣ پۆلیسی میسر کوژران

0

نوچەنێت-بی بی سی

داعش بەرپرسایەتی هێرشە تیرۆرستییەکەی شێوە دورگەی سینای لە ئەستۆ گرتووە کە بەو هۆیەوە ١٣ کەس لە هێزەکانی پۆلیسی میسر کوژران.

بە گوێرەی لێدوانی فەرمی بەرپرسانی میسر، رۆژی شەممە ١٩ی مارس، خاڵێکی پشکنین لە نزیک شاری عریش کەوتە بەر هێرشی هاوەن.

داعش هاوکات رایگەیاندووە، کە سەرەتا یەکێک لە ئەندامانی ئەم گروپە لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا هێرشیان کردۆتە سەرخاڵی پشکنینەکە، بەڵام دواتر هێزکانی پۆلیس کەوتوونەتە بەر هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، دوای کەوتنی محەممەد مورسی سەرۆککۆماری ئیسلامگەرای میسر، هێزەکانی داعش لە شێوە دورگەی سینا، بە سەدان کەس لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم وڵاتەیان کوشتوە.

وەزیری ناوخۆی میسر، لەم بارەیەوە دەڵێت: ئەم هێرشە بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی شاری صفا لە باکوری شێوە دورگەی سینا ئەنجام دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com