نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری، لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە بۆ گۆرانی بێژ ئەحلام دەنوسێت و دەڵێت” فێرکردن بە خۆراییە، و ناتوانین بگەینە قوتابخانەکەی تۆ، ئەو هاورێیانەی کەمینەن، شکست خواردوون و ئەیانەوێت فێر ببن”.
ئەصاڵە پێی وایە ئەحلام قوتابخانەیە، ئەوەی ئەحلام پێشکەشی دەکات بۆ سەرکەوتنی توانای هەموو مرۆڤەکانە”.
لەلایەکی تر ئەصاڵە ئەو کەسانە تاوانبار دەکات کە هێرشیان کردە سەر بەرنامەکەی ئەحلام پێیان دەڵێت کە کەسانێکی فاشل و شکست خواردوون”.
ئەصاڵە وتیشی:ئێمە هیچمان نەبینی ، ئەوەی ئێمە بینیمان تەنیا یەک بەرنامە بوو لە بەرنامەکەی ئەعلام.
شایەنی باسە. چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهۆی هێرشێکی گەورەی جەماوەریی، و رەت کردنەوەی بەرنامەکەی ئەحلام””ذا كوين” لەلایەن بینەرانەوە، کەناڵی دوبەی هەستا بە داخستنی بەرنامەکەی ئەحلام، کە تەنیا یەک بەرنامەی پێشکەش کرد.
