نوچەنێت-تسنیم
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باس لەوە دەکات کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە زیاتر لە ١٥٤٨٨٦ پەنابەر لە رێگای دەریای مەدیتەرانەوە گەیشتوونەتە سەر خاکی یەکیتی ئەوروپا و لەم نێوەشدا ٤٦٧ کەس گیانیان لە دەستداوە یان ئەوەی کە بێ سەروشوێن بوونە.
زۆرترین رێژەی مەرگ یان بێ سەروشوێن بوونی کۆچبەران لەم ماوە زەمەنیەدا پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە ویستوویانە بچنە ناو خاکی یۆنانەوە. لەم ماوەدا ١٤٣٨٨٦ کەس گەیشتونەتە یۆنان و ٣٦٢ کەسیش لە رێگای ئەم وڵاتە گیانی لە دەستداوە.
جێی باسە، هەر لە ساڵی رابروودا و لەم ماوەیەدا ٢٠ هەزار کۆچبەر و پەنابەر توانیبوویان بچنە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپاوە. رێکخراوی نێودەوڵەتی پەنەبەران هاوکات رایگەیاندووە، لە سەرەتای ٢٠١٦ەوە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە رێگەی دەریای مەدیتەرانەوە خۆیان گەیاندۆتە ئیسپانیا.
بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە لە کاتێکدایە، کە تورکیا و یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە پەنابەران وئاوارەکان رێککەوتنیان کردووە. بەرپرسانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەیەوە لە پەیوەندی لە گەڵ پێشێلکردنی مافی پەنابەر و ئاوارەکان هۆشدارییان داوە.