نوچەنێت-العالم
دادگایەکی سوئیس بۆ یەکەمینجار سێ هاووڵاتی عێراقی بە تاوانی پشتگیری کردن لە تیرۆریزم بە زیندان مەحکوم کرد.
بەرپرسانی وڵاتی سوئیس، کە ئەمنترین وڵاتی ئەوروپی هەژمار دەکرێت رایانگەیاندووە، کە سێ کەسە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وشەی”شووتی”یان وەک رەمزێک بۆ ئاماژەدان بە بۆمب بە کارهێناوە. هەر چەند ئەم سێ کەسە هەر جۆرە تاوانێکیان لەم بارەوە رەتکردۆتەوە.
دادگای سوئیسی، کە لەو پەڕی رێوشوێنی ئەمنی لە شاری بلێنزونا بەڕێوەچوو، بۆ سزادانی ئەم سێ عێراقیە، کە تاوانەکەیان بەستراوە بوون یان بۆ پشتیوانی کردن لە گروپێکی تیرۆرستی راگەیێندراوە، حوکمی ٤٢ تا ٥٦ مانگ زیندانی دەرکردووە.
تاوانبارانی ئەم کەیسە، کە چوارکەس بوونە و یەکیان بە بێ تاوان ناسراوە، تەمەنیان لە نێوان ٢٩ تا ٣٥ ساڵانە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ بە تۆمەتی دارشتنی پلان و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی و یارمەتیدانی کاسانی سەر بە داعش لە کاتی گەیشتنیان بەم وڵاتە دەستبەسەر کرابوون.
لە لایەکی دیکەوە تەلەفزیۆنی سوئیس رایگەیاندووە، ئەو کەسەی کە سەرپەرستی ئەم گروپەی کردووە، پێشتر لە وڵاتی سوئیس پەنابەری وەرگرتووە، بەڵام دوای ئەم رووداوە مافی پەنابەرێتی لێ وەرگیراوەتەوە.