داود ئۆغڵو: رێککەوتنی تورکیا و ئەوروپا سەبارەت بە پەنابەران مێژووییە
نوچەنێت-مێهر
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رێککەوتنی وڵاتەکەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە پەنابەران بە رۆژێکی مێژوویی وەسف دەکات.
بە گوێرەی سی.ئێن.ئێن، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، دوابەدوای رێککەوتنی وڵاتەکەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا، لە پەیوەندی لە گەڵ پەنابەران گوتویەتی: رێککەوتن سەبارەت بە ئاوارەکان رۆژێکی مێژووییە. ئەم رێککەوتنە، لە لایەن ئەحمەد داود ئۆغڵو ودۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لە برۆکسێل واژۆ کرا.
بە پێی ئەم رێککەوتنە تێکڕای ئەو ئاوارانەی کە لە رۆژی بیستی مارسەوە چوونەتە دوورگەکانی یۆنان دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە.
هەروەها بە پێێ ئەم رێککەوتنە ئەو پەنابەرانەی کە داواکاری پەنابەرییان رەتدەکرێتەوە و دەگەرێنەوە بۆ تورکیا ولە بەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا ئەرکدار کراوە پەنابەرێکی سوری جێگیر لە کەمپەکانی تورکیا وەک پەنابەر وەربگرێت.