نوچەنێت-بی بی سی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بڕیارێکی تایبەدا خوازیاری دەستپێکی لێکۆڵینەوەی سەردۆزگەری سەبارەت بەو دامەزراوە و رێکخراوە ناحکومیانە کە پێشێل کردنی خاڵەکانی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی ئەشکەنجە تۆمار دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیانێکدا گوتویەتی: ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە دوابەدوای دەستگیرکران و هەڕەشە بۆ سەر کەسایەتیەکانی نەیاری دەوڵەت و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێویستە.
کێری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سنووردارکردن و بەربەست پێکهێنان، نابێتە هۆی پێکهێنانی ئەمن و سەقامگیری.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە دەوڵەتی میسر کردووە، تا هاریکاری گروپە مەدەنیەکان بکات و دۆخێک پێکبێنێت، کە بە ئازادانە بتوانن درێژە بە کاروچالاکیەکانی خۆیان بدەن.
دەوڵەتی میسر، ئەم دواییانە بڕیاریدا تەنها ناوەندی بەدواداچوون بۆ قوربانیانی ئەشکەنجە دابخرێت. بەرپرسانی میسر لەمبارەیەوە ریانگەیاندووە، کە داخستنی ئەم ناوەندە بە پێی رێوشوێنی وەزارەتی تەندروستی بووە، بەڵام بەڕێوەبەری ناوەندەکە رایگەیاندووە، کە ئەم داخستنە هۆکاری سیاسی لە پشتەوەیە.
چالاکانی مافی مرۆڤ لە میسر هێزە ئەمنیەکانی ئەم ولآتە بەوە تاوانبار دەکەن، کە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستیانداوەتە دەستگیر کردن و ئەشکەنجەدانی چالاکانی ئیسلامگەرا و کەسانی تۆمەتبار بە کاروباری تیرۆریستی.