بڕی تێچووی ئابووری تیرۆریزم لە جیهاندا

0

نوچەنێت

دوای بڵاوبوونەوە دوو هەواڵی پەیوەندیدار بە هێرشە تیرۆرستەکانی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لە ئەنقەرە کۆڕی جیهانیی ئابووری پێشبینی کردەەوە کە بەمزووانە جیهان لە ساڵی ٢٠١٦، شاهیدی گۆڕانکاری جددی دەبێت لە ماهییەتی تیرۆریزم. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە  کاریگەریەکانی تیرۆریزم بە سەر جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوونە و بە پێی پێوەری جیهانی، تیرۆریزم لە ساڵی ٢٠٠٤ نزیک بە ٣٢٦٨٥ کەس لە جیهان، بە هۆی هێرشە تیرۆرستیەکانەوە گیانی خۆیان لە دەستداوە، کە ئەم  ژمارەیە ٩ بەرابەری رێژەی کوژراوەکانی دەستی تیرۆریزمە لە ساڵی ٢٠٠٠.بەرزبوونەوەی رێژەی ٨٠%ی ئاماری کوژراوەکانی تیرۆریزم لە ساڵەکانی ٢٠١٣  و٢٠١٤ ئاماژەیەکە بۆ بەربڵاوی  و کاریگەریەکانی تیرۆریزم، بە سەر کۆمەڵگای جیهانیدا.

ریزبەندی پێوەری جیهانی تیرۆریزم، کە لە لایەن ئەنیستیتۆی سەربەخۆ و ناحیزبی”ئابوری و ئاشتی”بڵاو دەبێتەوە، ئامانجەکەی بریتیە لە یارمەتیدان بە دۆخی ئاشتی لە جیهان و بەربین کردنەوە کاریگەریە راستەوخۆکانی لە سەر ئاسایش و ئابووری جیهانی. ئەنیستیتۆیە لە شارەکانی  سیدنی، نیۆیۆرک و مەکزیکۆسیتی، نووسینگەی هەیە و لە بواری نێودەوڵەتیەوە لە گەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە پەیوەندیدایە.

چوار پێوەری سەرەکی بۆ ریزبەندی تیرۆریزم بریتین لە: ژمارەی رووداوە تیرۆریستیەکان، ژمارەی کوژراوەکان، زیانەکانی ئەم روداو و، هێرشە تیرۆریستیانە و ئەو خەسار و زیانانەی کە وەبەر ئەملاک و داراییەکان دەکەون لە ماوی یەک ساڵدا.

لەم بابەت شیکاریەدا کە تایبەت کراوە بە رەوتی روو لە گەشەی تیرۆریزم لە جیهان، لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤، گەلێک ئەنجامی سەرنجڕاکێش بەرچا ودەکەون.

لە ساڵی ٢٠١٢  ئەمریکا وکۆلۆمبیا لە كشوەری ئەمریکا، روسیا و هیند لە کشوەری ئاسیا، ئەلجەزایەر لە كشوەری ئەفریق زۆرترین رێژەی هێرشی تیرۆریستییان بەرەورو بۆتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ شاهیدی کەم بوونەوەی کاریگەری تیرۆریزم بۆ سەر ئەمریکا و پەرەگرتنی لە ئەفریقا  وئاسیاداین.

بەجۆرێک کە  ٥ وڵاتی یەکەم کە بە زۆرترین رێژە لە ژێر کاریگەری تیرۆریزمدابوونە بریتین لە وڵاتانی عێراق، پاکستان، ئەفغانستان، هیند و سریلانکا کە بە تێکڕایان دەکەونە کشوەری ئاسیا و روسیا، کە لە ریزبندی جیهانیدا پلەی دەیەمی هەبوو ئاسایشیان لە بەرامبەر تیرریزم پارێزراو نەبوو.

لە ساڵی ٢٠١٤ وڵاتانی گیرۆدەی تیرۆریزم هەمان ئەو پێنج وڵاتە بوون کە ئاماژەیان پێدرا و تەنانەت ئەوروپاش لە دراوسێتی ئاسیا نەیانتوانی بەرانبەر بە مەترسی و هەڕەشەی تیرۆریزم پارێزراو بن، بەڵام ئەم جارە هەرکامە لە وڵاتانی عێراق، ئەفغاسنتان، پاکستان، سوریا و نیجریا لە سەروی ریزبەندیەکەدا بوون، بەڵام روسیا توانی دۆخی ئەمنی خۆی باشتر بکات و لە پلەی دەیەمە گەیشتە پلەی ٢٣خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە سێ وڵات لەو پێنج وڵاتەی کە زۆرتر لە وڵاتانی دیکە کەوتوونەتە بەر هەڕەشە  وکاریگەری تیرۆریزم، لە دراوسێتی ئێراندان.

لە کاتێکدا کە تیرۆریزم رووی لە گەشەیە و ئێران لە لایەن ئەو وڵاتانەی کە لە بەردەم هەڕەشە  وکاریگەری راستەوخۆی تیرۆریزمدان، ئەم وڵاتە توانیویەتی خۆی لەم گاریگەریانە بەدوور بگرێت و لە ئێستادا لە کۆی ١٦٣ وڵاتی جیهان بە پێی ریزبەندی جیهانیی تیرۆریزم پلەی ٣٩ی بۆ خۆ تەرخان کردووە. ئەگەر چی لە روانینی یەکەمدا رەنگە پلەیەکی دڵخواز نەبێت، بەڵام بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی وەک بەریتانیا بە پلەی ٢٨، ئەمریکا بە پلەی ٣٥  وفەرەنسا بە پلەی ٣٦،وە لە دراوسێتی وڵاتانی وەک عێراق بە پلەی یەکەم، ئەفغانستان بە پلەی دووەم وپاکستان بە پلەی چوارەم رەنگە جێی تێڕامان بێت.

لە نێوان دراوسێکانی ئێران هەروەها دەکرێ ئاماژە بە م وڵاتانە بدرێ، تورکیا بە پلەی ٢٧، بەحرێن بە پلەی ٣١،سعودیە بە پلەی ٤٣.تەنها وڵاتێانێک کە دراوسێی ئێرانە و بە کەمترین رادە لە ژێرکاریگەری هێرشە تیرۆریستیەکاندا بووە تورکمانستانە بە پلەی ١٢٤،ئەرمەنستان بە پلەی ١١٦ کە دەکەونە باکوری ئێرانەوە و لە باشوریش وڵاتانی ئیمارات بە پلەی ١٠١  وکوێت و قەتەر بە پلەی ١٢٣ و ١٢٤.

لەم نیوەدا پێنج وڵاتی عێراق، نیجریا، پاکستان، ئەفغانستان و سوریا بەردەوام لە ژیر هەڕەشە  وهێڕشە تیرۆریستیەکاندا بوونە، بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ٧٨%ی کوژراو و قوربانیانی تیرۆریزم تایبەت بەم وڵاتانە بووە. هەر چەند لە ئێستادا زۆربەی وڵاتان بەرەورووی هەڕەشە  ومەترسی تیرۆریزمن و ئەم دیاردەیە وەک ڤایرۆسێک تەشەنەی کردۆتە کون  وقوژبنی ئەم جیهانە و و رۆژ بە رۆژ لەپەرەسەندندایە. لە ساڵی ٢٠١٣  هێرشە تیرۆریستیەکان تەنها لە پێنج وڵاتی جیهاندا زیاتر لە ٥٠٠ کوژراوی بە دواوە بووە و ساڵی دواتر  ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە بوونە ئامانجی  هێرشە تیرۆرستیەکان گەیشتە ١١ وڵات.

هەر لەم ساڵەدا ٥٩ وڵاتی جیهان، بە هۆی هێرشی تیرۆریتسیەوە هەرکامەیان لانی کەم  یەک کوژراویان هەبووە. لە ساڵی دواتر واتە ساڵی ٢٠١٥ رێژەی ئەو وڵاتانە کە لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستیەکان لانی کەم کوژراوێکیان هەبو گەیشتە ٦٧ وڵات. تەنانەت وڵاتانی ئیسلەند، دانیمارک و نەمسا کە  لە رووی پیوانەی جیهانی ئاشتی پلەی یەکەمیان بۆ خۆ تەرخان کردبوو لانی کەم یەک جار هێرشی تیرۆریستییان تێدا ئەنجام دراوە. تێچووی ئابووری تیرۆریزم لە ساڵی ٢٠١٤ لە جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی واتە ٥٢.٢ میلیار دۆلار،واتە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠١٣ رێژەکەی ٦١% بەرز بۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com