ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی، داوای هه‌ڵگرتنی “ئابڵۆقه‌ی سه‌ر هه‌ولێر” ده‌كات
نوچه‌نێت: سلێمانی
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌س
ت نوچه‌نێـ كه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی، داوای هه‌ڵگرتنی “ئابۆڵه‌قه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر”، ده‌كه‌ن، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه “ئێمه‌ین هاونیشتمانیانی كوردستان كه یه‌كێتی ئه‌م هه‌رێمه‌مان مه‌به‌سته و جارێكی دیكه خه‌ڵكی كوردستان رێگا به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ناده‌ن، كه شاره‌كانی هه‌رێم وه‌ك سه‌رمایه ماددی و ره‌مزیه‌كانمان به سه‌ر حیزب‌دا دابه‌شبكه‌ن”.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی:
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی “هه‌ینی پشتگیری له شاری هه‌ولێر” وه‌ك راگه‌یه‌ندرابو له خرۆشانێكی جه‌ماوه‌ری ئاشتیانه‌دا به به‌شداری ژنان و پیاوان نوێژی نیوه‌ڕۆ له مه‌یدانی ئازادی به‌جێگه‌یه‌ندرا و هه‌موان دوعایان كرد بۆ هه‌ڵگرتنی جه‌ور و سته‌م و ناعه‌داله‌تی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، پاشان چه‌نده‌ها بابه‌ت و وته پێشكه‌شكرا بۆ ئیدانه كردنی ئه‌و ئابڵوقه سه‌ربازی و سیاسه‌ته نا دیموكراتیه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌ولێر پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا نه‌ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام بۆ داكۆكی كردن له داخوازیه ره‌واكانی شه‌قامی كوردی ته‌نها ئاماژه‌یه به سیاسه‌تی سه‌ركوتكارانه‌ی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له سیستمی حوكمڕانیدا.
ئێمه‌ین هاونیشتمانیانی كوردستان كه یه‌كێتی ئه‌م هه‌رێمه‌مان مه‌به‌سته و جارێكی دیكه خه‌ڵكی كوردستان رێگا به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ناده‌ن، كه شاره‌كانی هه‌رێم وه‌ك سه‌رمایه ماددی و ره‌مزیه‌كانمان به سه‌ر حیزب‌دا دابه‌شبكه‌ن.
ده‌سته‌ڵاتداران، ئه‌م ئابڵوقه‌یه‌ی سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵبگرن و كار بۆ چاكسازی بكه‌ن.
تێكۆشان به‌رده‌وامه
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی