نوچە.نێت
لەکاتی سەردانەکەی ئەنجلینا جولی نوێنەری نیاز پاکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری پەنا بەران، بۆ بەندەری بیریوس لەیونان، لەنزیک هێڵی سنوریدا، ٤٠٠٠ هەزار پەنابەر، نائومێدبوون لە چاوەروانیدا لەبەر ئەوەی دەوڵەتی یونان رێگە بە چوونە ناوەوەی ئەو پەنابەرانە نادات بپەرننەوە بۆ مانەوەیان لە ووڵاتەکەیدا، کە بەهۆی شەری تیرۆرەوە ووڵاتی خۆیان بەجێ هێشتوە .
ئەنجلینا جولی نوێنەری نیاز پاکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری پەنا بەران، لەلایەن ٤٠٠٠ هەزار پەنابەرەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا، زۆربەیان هەوڵیان دەدا کە وێنەی لەگەڵدا بگرن، بۆ ئەوەی لە لایەن راگەیاندنەکان و پێگە کۆمەڵایەتیەکانەوە کێشەکانیان بگویزرێتەوە ، بەهۆی شەری تیرۆرەوە ئەوان ناتوانن بگەرێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان، هەر بۆیە مناڵ و پیر وگەنج داوایان دەکرد کە هاوکاری بکرێن.
ئەنجلینا جولی تەئکیدی کردەوە کە ئەو بۆ سەردانی پەنابەران هاتوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە کێشەکانیان ئاگادار بێت، پێی ووتن کە” من لێرەم بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار قسە بکەم زانیاریەکانی ئێوەیان پێ بگەیەنم ، ئێوە هەوڵ بدەن بەهێز بن”
ئەو هونەرمەندە لەگەڵ کۆمسیونی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان، دوای سەردانی ووڵاتی لوبنان بۆ کارووباری پەنابەران، سەردانیبەندەری یونانی بیریوس، کرد بۆ ئەوەی هەموو توانای خۆیبخاتە گەر دەست بەجێ وەڵامێک لە حکومەتی یونان وەربگرێت سەبارەت بەکێشەی پەنابەران بەتایبەت ئەو دۆخەی کە توشی ووڵاتی سوریا هاتوە.
هە لەوسەردانەدا ئەنجلینا چاوی کەوت بە سەرۆکی حوکمەتی یونانی”ئاليكسيس تسيبراس Alexis Tsipras” لە ئەسینای پایتەختی یونان بۆ تاوتێ کردنی کێشە چونە ناوەوەی پەنابەران.





