مەسرور بارزانی داوا دەکات هەموو لایەک ملکەچی یاسا بن
نوچەنێت
مەسروربارزانی پرۆتستۆی کارە تێکدەرەکانی زاخۆ و دەوروبەری دەکات و بەپێویستیشی دەزانێت هەموو لایەک ملکەچی یاسا بن.
بەبۆنەی رووداوەکانی زاخۆ و سمێل مەسروبارزانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی راگەیاند، لەپەیامەکەیدا بارزانی دەڵێت”لەگەڵ پرۆتیستۆكردنی ئەو كارە تێكدەرانەی لەشاری زاخۆ و دەورو بەری رویدا، هیوادارم هەموو لایەك بەهەستێكی بەرپرسیارانە رەفتار بكەن و، رێگە نەدەین كلتووری پێكەوە ژیان و خۆشەویستی بشێوێنرێت”.
هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت”رێز لە ئازادی بەهەموو شێوەكانی بگرین و، هەموو لایەكمان ملكەچی یاسا بین”.
مەسرور بارزانی داوا دەکات هەموو لایەک ملکەچی یاسا بن
0
Share.