نوچەنێت-میزان
تورکیا بەڕیوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆزی لە شارە گەورەکان و هەروەها ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە قەدەغە کرد.
دەوڵەتی تورکیا، هۆی قەدەغەکردنی بەڕێوەچووونی رێوڕەسمی نەورۆزی لە ئەنقەرە، ئیستامبوڵ و حەوت پارێزگای کوردنشینی ئەم وڵاتەی بۆ دۆخی ئەمنی و نیگەرانیەکانی لەو پەیوەندییەدا گەڕاندوەتەوە.
پێشتر پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) کە لە پەرلەمانی تورکیا لە لایەن کوردەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت، داواکارییەی بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی نەورۆزی لە شارە گەورەکان و هەروەها ناوچە کوردنشینەکان خستبووەڕوو، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئەم داوایای رەتکردەوە.