ئەڵمانیا باڵوێزخانەی خۆی لە تورکیا داخست

0

نوچەنێت-افکار نیوز

چەند رۆژ دوای روودانی هێرشە تیرۆرستیەکەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە ئەنقەرە، ئەمڕۆ پینج شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە هۆی هۆکاری ئەمنیەوە باڵوێزخانەی خۆی لەم وڵاتە داخست.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە لە بەر دۆخی ئەمنی باڵوێزخانەی خۆی لە تورکیا دادەخات و وروونیشی دەکاتەوە: کە ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆرستی لە ئارادایە.

هەر ئەمڕۆ پینجشەممە گرووپێکی چەکداری نزیک لە پەکەکە بەرپرسایەتی هێرشە تیرۆرستیەکەی لە ئەستۆ گرت.

هاوکات سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاندووە، کە ئەڵمانیا کۆنسولخانەی خۆی لە ئیستامبوڵ داخستووە و هۆیەکەشی بۆ بابەتی ئەمنی گەڕاندۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com