نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەگەر راگەیاندنی سیستەمی خۆبەڕیوەبەری کورد لە سوریا گوتویەتی: واشنتۆن هیچ جۆرە ناوچەیەکی خۆبەڕیوەبەر لەم وڵاتە بە فەرمی ناناسێت.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشیتێدپرێس، مارک تونەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر خەڵکی سوریا، بیانەوێت فیدڕاڵیزم بە مانای یەکپارچەی ناوچەکان و پاشان پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی هەڵبژێرن، لەم حاڵەتەدا ئەمریکا هیچ دژایەتیەک ناکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: واشنتۆن لە گەڵ ویستی پارتی سەرەکی کورد لە سوریا، کە هەمان دامەزراندنی سیستەمی فیدڕالییە رێک نییە.
لە کاتێکدا کە وتوێژەکانی ئاشتی سوریا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا و دژبەرانی لە جنێف بەڕێوەدەچێت، نواف خەلیل وتەبێژی پەیەدە، رۆژی رابردوو رایگەیاند، کە ئەم پارتە بە زوویی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی سەبارەت بە دامەزراندنی سیستەمی فیدڕاڵی لە باکوری سوریا رادەگەیێنێت.