نوچەنێت-شفقنا
ئاژانسی هەواڵنێریی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا دەڵێت: لە دوو رۆژی رابردوودا نزیک نە نیوەی هێزەکانی ئاسمانی روسیا خاکی سوریایان بە جێهێشتووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، لە کۆی ٣٦ فڕۆکەی شەڕکەری روسیا، جێگیر لە بنکەی سەربازی حەمیم لە پارێزگای لازقیە، لە دوو رۆژی رابردوودا ١٥ فڕۆکەی شەڕکەری ئەم وڵاتە، لە جۆری سوخۆ٢٤، سوخۆ ٢٥، سوخو٣٠، سوخۆ ٣٤ گەڕاونەتەوە خاکی روسیا.