نوچەنێت-ئیسنا
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە میانەی سەردانی بۆ سعودیە لە مانگی داهاتووی زایینی بەشداری لە دانیشتنی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو دەکات.
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە باراک ئۆباما سەرۆککۆماری ئەمریکا، مانگی داهاتوو سەردانی هەر کام لە وڵاتانی بەریتانیا، سعودیە و ئەڵمانیا دەکات.
لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە: ئۆمابا لە کاتی سەردانەکەی بۆ سعودیە لە دانیشتنی مانگی داهاتووی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کە بڕیاروایە لە ریازی پایتەخت بەڕێوەبچێت بەشداری دەکات.