نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تورکیا وێڕای ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیانی خۆی لە تورکیا ، سەبارەت بە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆرستی لە رۆژی یەکەمی بەهار لە ئەنقەرەی پایتەخت، هۆشداری دەدات.
لە راگەیێندراوەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا وێڕای ئاماژە بەوەی کە رۆژی نەورۆز هاوکاتە لە گەڵ کۆتایی هەفتە، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا کراوە، تا لە چوون بۆ شوێنە گشتیەکان، بینای دەوڵەتی و مارکێتە گەورەکان و باڵوێزخانەی وڵاتان، کە رەنگە بکرێنە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی خۆ بپارێزن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هەفتەی رابردوو ویڕای هۆشداری و خستەنە حاڵەتی ئامادە باشی هێزە ئەمنیەکان، سەبارەت بە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆرستی لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز، خوازیاری گرتنەبەری رێوشوێنی توندی ئەمنی بووە.