سەرجەم مەیخانەکانی هەولێر داخران
نوچەنێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) سه‌رجه‌م مه‌یخانه و دوكانه‌كانی فرۆشتنی مه‌ی، له‌هه‌ولێر داخران.
دوای روداوه‌كانی دوێنێی ناوچه‌ی بادینان و سوتاندنی مه‌یخانه و سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج كه دواتر سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی له‌و ده‌ڤه‌ره لێكه‌وته‌وه، بڕیاردرا سه‌رجه‌م مه‌یخانه و دوكانه‌كانی فرۆشتنی مه‌ی له‌ناو شاری هه‌ولێر تا رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو دابخرێن.
یه‌كێك له‌خاوه‌نی مه‌یخانه‌كانی هه‌ولێر به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه تا رۆژی دو شه‌ممه دوكانه‌كانمان نه‌كه‌ینه‌وه و ئاگاداریشیان كردینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له‌كاتی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانمان، هه‌ر روداوێك روبدات خۆمان لێی به‌رپرس ده‌بین.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر روداوی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتو له‌ناوچه‌ی بادینان و زاخۆ، بڕیاربو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری لێكرا.
سەرچاوە : سبه‌ی
رۆزیار كامه‌ران
سەرجەم مەیخانەکانی هەولێر داخران
0
Share.