نوچە.نێت
بە پێی ماڵپەری “نیۆرک.ا،ف،ب” دانمارک، و سویسرا، ئایسلەندا، نەرویج لەریزبەندی پێشەوەی ئەو ووڵاتانەن خۆشبەخترین ووڵاتن لە جیهاندا.
راپۆرتی ساڵانە خراوەتە روو کە بەپێی خۆشبەختی دانیشتوانەکەی و ئاسودەیی کەسەکان ، یەکسانی لە کۆمەڵگادا دانمارک، و سویسرا، ئیسلەندا، نەرویج لەریزبەندی پێشەوەی ئەو ووڵاتانەن خۆشبەخترین ووڵاتن لە جیهاندا.
ساڵی پار ٢٠١٥ سویسرا، لە لیستی پێشەوەی ووڵاتان بوو ، هەرەوەها فیلندە، کەنەدا، هۆلاندا، نیوزلەندە، سوید بە پلەی پێنجەم هاتن کە ئاسودەی بۆ دانیشتوانی دەستەبەر کردوە، وولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش بە پلەی ١٣ ەم لە ریزبەندیەکەدا دەرچوو.
ئەو ووڵاتەی کە بەردەوام دانیشتوانەکەی، زەردەخەنە لە سەر لێویانە و ترس دەشارنەوە ووڵاتی دانمارکە ، ئەو نیگەرانەی ئەگەر هەبێت تەنیا هۆکارەکەی کەش و هەوایە کە بیری لێ دەکەنەوە کە ئایا سبەی بارانە یان تەم ومژە ، جگە لەوە بیر لە هیچ ناخۆشیەک ناکەنەوە کە کاریگەری هەبێت لەسەر ژیانیان.