نوچەنێت-فارس
ئیمام عەلی رەحمان سەرۆککۆماری تاجیکستان یاسای قەدەغە کرانی بەکارهێنانی ناوی عەرەبی وهەروەها پێکهێنانی هاوسەرگیری خزمی نزیک بە فەرمی راگەیاند.
بە پێی ئەم یاسایە هەڵبژاردنی ناوی منداڵان دەبێت بە پێی کلتوری تاجیکەکان بێت.
پێشتووتر لە تاجیکستان ناوەکانی وەک سومیە، عایشە، ئاسیە، کە ناوی کەسایەتیە ناسراوەکانی ئیسلامە، بوونی نەبوو، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایی، وەک ناوی کچان برەوی پێدرا.
هەروەها بە پێی ئەم یاسایە ناوی کوڕانە وەک محمەد، یوسف و…هتد، و دانانی هەر جۆرە پاشگر و پێشگرێکی ئیسلامی و عەرەبی بۆ وێنە مەلا، خەلیفە، شێخ، ئەمیر و سۆفی بۆ ناوی کوڕانە قەدەغە کراوە.