نوچەنێت- میزان
ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16-3-2016، وێڕای دەبڕینی پشتگیرییان بۆ پەکەیجی چاکسازی حەیدەر عەبادی، ئامادەیی خۆیان بۆ دەست لە کارکێشانەوە راگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشتربە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی و هاوسەنگکردنی کابینە،١٠ خاڵی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی تەکنۆکرات خستبووە بەرباس و داوای لە لایەنە سیاسیەکانی عێراق کردووە، کە وەزیرەکانی خۆیان بە پێی ئەم خاڵانە بناسێنن.
پەکەیجی چاکسازی عەبادی، لە راستیدا زۆر وەک نەخشەرێگایەکی هەمەلایەنەیە کە تیایدا ئاماژە بە لایەنی بەرێوەبدری، ئیداری، ئەمنی، ئابووری، چاودێری و یاسادانان کراوە.
عەبادی بۆ وەرگترتنی پۆستی وەزارەتخانەکان، هەندێک تایبەتمەندی لە بەرچاو گرتووە و داوای لە لایەنەکان کردووە کە بە پێی ئەم خاڵ و تایبەتمەندیانە کاندیداکانی خۆیان بناسێنن.