تورکیا لە بەرامبەر ٦ میلیارد یۆرۆ ئاسایش بۆ سنورەکانی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی هەواڵ بە هاوبەشی لە گەل دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، گوتویەتی: ئامانج لە رێککەوتنی شەش میلیارد یۆرۆیی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا لەوەدایە، کە تورکیا لە رێگەی کەمکردنەوەی رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی ئەمن و ئاسایش بۆ سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا بگەڕێنێتەوە.

بڕیاروایە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی، سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ بەئەنجام گەیاندنی رێککەوتنیان لە گەڵ تورکیا، سەبارەت بە کەمکردنەوەی رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی بەورە ئەوروپا دانیشتنێک پێکبێنن.

بە پێی رێککەوتنی کاتی کە لە نیوان تورکیا  و یەکێتی ئەوروپا واژۆ کراوە، تورکیا قبووڵی کردەوە کە لە بەرامبەر زیادکردنی یارمەتیە داراییەکانی یەکێتی ئەوروپا، ئەو رێژەیە لە پەنابەران کە بە نایاسایی چونەتە یەکێتی ئەوروپا، دیپۆرتی ئەم وڵاتە بکرێنەوە.

ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە ئەم رێککەوتنە لە رووی قانونی و ئەخلاقیەوە کەم و کوڕی پێوەدیارە و پێدەچێت ئاسایشی پەنابەرانی لاواز بخاتە مەترسیەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com