نوچەنێت-فارس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی سێشەممە 15-3-2016، داواکارە ئەو پەنابەرانە کە روودەکەنە ئەم وڵاتە لە دژی سیاسەتی”دژایەتیکردنی یەهود”بوەستنەوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، فڕانک واڵتر شتاین مایێر گوتویەتی: دژایەتی کردنی یەهود دژ بە یاسای بنەڕەتی، شارستانیەتی و هەموو ئەو بابەتانەیە کە باوەڕمان پێیەتی و فێری بووین.
شتاین مایێر لە بەرلین، لە میانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنێک، کە تایبەت کرابوو بە “دژایەتیکردنی یەهود” گوتویەتی: لە تێگەیشتنی ئێمە، ئەڵمانیایەکی ئازاد و دیموکراتی دژایەتیکردنی یەهود هیچ پێگە و جێگەیەکی نییە.