نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگ ئەنجلینا جولی ،نوێنەری نیاز پاکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، گەشتە لوبنان و سەردانی کەمپی پەنابەرانی سوری لە ناوچەی “سعدنايل”ی کرد.
رۆژنامەی النهار-ی لوبنانی، چەند وێنەیەکی ئەنجلینا جولی دەگرێت لە کاتێکدایە کە لە بەر باران قسە دەکات، ئەنجلینا بە بێ گوێ دانە هیچ وەک کەسێکی ئاسایی لەسەرمێزو و کورسیەکی بەسیت بێ پاسەوان دانیشتوە بەرامبەر پەنابەران قسەیان بۆ دەکات .
بە پێی رۆژنامەی “النهار”-ی لوبنانی،ئەنجلینا پەیامێک ئاراستەی گەلی لوبنان دەکات،دەڵێت” کە گەلی لوبنان گەلێکی چاکە خوازن”.
ئەنجلینا دەشڵێت” ئاسان نیە بۆ هیچ ووڵاتێک میوانداری ژمارەیەکی زۆری پەنابەران بکات کە یەکسان بێت بە ژمارەی دانیشتوانەکەی”.
وتیشی” گەلی لوبنان ئەمرۆ ئێوە نوێنەری هەموو دونیان بە چاکە خوازی و بە مرۆڤدۆستی و هاوخەباتن لەگەڵ گەلی سوریادا”
هەر بە پێی ئەو رۆژنامەیە ئەنجلینا ئاماژەی بەوەش کرد کە “خوازیار دەبوو ئەمرۆ لەیادی پێنجەمین دەست پێکی شەری سوریا لە سوریادا ، بەهاوکاری کۆمسیۆنی ئاوارەکان، هەوڵەکانیان چر بکەنەوە و پەنابەران بگەرێننەوە شوێنی خۆیان”.



