داود ئۆغڵو: پەکەکە ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەنقەرەیە

0

نوچەنێت-تەسنیم

سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاندووە ئەنجامی لێکۆڵینەوەوەکان وا نیشان دەدەن کە پەکەکە ئەنجامدەری تەقینەوەکانی رۆژی یەکشەممەی ئەنقەرە بووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بە ئەگەری زۆر پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکانی ئەنقەرە بووە.

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە لانیکەم ٣٤ کەس کوژراون  و زیاتر لە ١٢٥ کەسیش بریندار بوون، کە باری تەندروستی ١٩ کەسیان ناجێگیرە.

ئەگەر چی تاکو ئیستا هیچ گروپێک بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا، گومان دەخاتە سەر کوردەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com