نوچەنێت
كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
لەدوای کۆبونەوەکە د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی”ئەو رووداوانەی زاخۆ و دهۆک نەخوازراو بوون، ئەو رووداوە دڵتەزێنانە دەبێت دووبارە نەبنەوە، دەبێت هەموو یەک دەنگ بین و ناکرێت بەقسەی یەک کەس فتوای سوتاندنی ئەو جێگایانە بدرێت، سەرۆکی حکومەت ئەوەشی راگەیاند. سوتاندنی مەقەری هێزیکی سیاسی و رەسەنی وەک یەکگرتوو قابیلی قبول نییە، سەرۆکی هەرێم لیژنەی پێک هێناوە و بەیانی وەزیری ناخۆش کۆمەڵێک بەداوا چوون دەکات کە بۆچی لەکاتی خۆی کۆنترۆڵ نەکراوە.
د.بەرهەم ساڵح ئەوەشی وت” دەبێت ئەو کەسانەی بەرپرسن لەم رووداوانە رووبەرووی یاسا ببنەوە، ئەرکی هەموومانە لەپێناو میللەتەکەماندا کار بۆ ئارامکردنەوەی باروودۆخەکە بکەین”.