نوچەنێت-شفقنا
رۆیتەرز لە راپۆرتێکی خۆیدا رایگەیاندووە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بە بۆنەی شەشەمین ساڵی دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا رایگەیاندووە کە لە ئێستادا بە هۆی شەڕی سوریاوە 2.4 ملیۆن منداڵی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.
یۆنیسێف لە راپۆرتەکەی خۆیدا باس لەوە دەکات، کە شەڕی سوریا، هاوکات بۆتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەی منداڵانی سەرباز و ئاوارە.
ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتیە ئەوەیشی خستۆتەڕوو، کە لە هەر سێ منداڵی سوری یەکیان جگە لە شەڕ و ماڵوێرانی چآوی بە هیچ شتێکی دیکە هەڵنەهاتووە.
یۆنیسێف لە راپۆرتەکەی خۆیدا، کە لە ژێر ناوی”جێگایەک بۆ منداڵانی سوری بەدی ناکرێت” دەڵێت: زیاتر لە ٨ ملیۆن منداڵی سوری، لە ناوخۆ ودەرەوەی سوریە بۆ مانەوە پێویستیان بە یارمەتی و فریاگوزاریە.
هەروەها لە راپۆرتەکەی یۆنیسێف ئاماژە بەوە دراوە، کە سەدان منداڵی سوری، وەک قوربانی هێرشەکان یان لە ژێر ناوی سەرباز بە هۆی شەڕی ماڵوێرانکەری سوریاوە، گیانیان لە دەستداوە.