گروپێک بەناوی دۆستانی موحەمەد لەناوچەی کۆیە هەرەشە دەکەن، قایقام جێگاکانی مەیفرۆشتن دادەخات
نوچەنێت
گروپێک بەناوی دۆستانی موحەمەد، لەناوچەکانی کۆیە هەرەشەی دووبارەکردنەوەی توندوتیژییەکانی زاخۆ دەکەن و قایمقامی کۆیەش سەرجەم دووکانەکانی مەی فرۆشتن دادەخات.
بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت. دوای رووداوەکانی زاخۆ و سمێل و سوتاندنی سەنتەرەکانی مەساژ و جێگاکانی مەیفرۆشتن و سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو. لەناوچەکانی کۆیە گروپێک بەناوی دۆستانی موحەمەد هەرەشەی دووبارەکردنەوەی توندوتیژییەکانی زاخۆ لەو ناوچانە دەکەن، داوایان کردووە بەپەلە بەرلەوەی ئەوان دەست بەهێرشکردنە سەر جێگاکانی مەیفرۆشی و جێگا ناشەرعییەکان بکەن، سەرجەم ئەو جێگایانە دابخرێن، لەبەرانبەریشدا بۆ رێگری لە توندوتیژی قایقمامی کۆیە بڕیاری داخستنی سەرجەم دووکان و جێگاکانی مەیفرۆشتنی دا.
گروپێک بەناوی دۆستانی موحەمەد لەناوچەی کۆیە هەرەشە دەکەن، قایقام جێگاکانی مەیفرۆشتن دادەخات
0
Share.