لە دوای هێرشە خوێناویەکەی ئەنقەرە ئەردۆغان بەڵێن دەدات بەرەنگاری تیرۆریزم ببێتەوە

0

نوچەنێت-بی بی سی

دوابەدوای هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر ئەنقەرە، کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٤ کەس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، بەڵێن دەدات بە توندی لە دژی تیرۆریزم بوەستێتەوە.

ئەردۆغان لەم بارەیەوە گوتویەتی: تیرۆریزم ئیرادەی ئێمە بۆ شەڕ لە گەل تیرۆریزم بەهێزتر دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ئەنقەرە، ٣٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

ئەم تەقینەوەیە شەوی یەکشەممە ١٣ی مارس، کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە کاتی تورکیا، لە نزیک وێستگەیەکی پاس لە شەقامی ئەتاتورک، لە ناوچەی قزڵای ئەنقەرە و لە نزیک نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە وەزارەتخانەکانی ئەم وڵاتە روویدا.

ئەردۆغآن هەروەها رایگەیاندووە، کە تیرۆرستان بە هۆی ئەوەی کە لە حاڵەتی دۆڕاندان، خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج. سەرۆککۆماری تورکیا، خوازیاری یەکگرتووی و یەکڕیزی نیشتمانی بووە و دەشڵێت: تورکیا بە مافی رەوای خۆی دەزانێت، کە بەرپەرچی هێرشی تیرۆرستی لەم چەشنە بداتەوە.

ئەردۆغان راشیگەیاندووە، کە خەلک نابێت بترسن و هاوکات بەڵینیش دەدات، کە تورکیا بە دڵنیاییەوە بە سەر تیرۆریزمدا سەردەکەوێت و بە چۆکیدادێنێت.

تاکو ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی ئەمنی تورکیا بە رۆیتەرزیان گوتوە، کە رەنگە ئەم هێرشە لە لایەن پەکەکە یان گروپێکی نزیک لەو پارتە ئەنجام درابێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیا، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، بەرنامەی سەردانەکەی بۆ ولآتی ئۆردۆن دواخستووە.

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ویڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە بەڵێنی داوە کە بۆ رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دوژمنی هاوبەش هاوکاری تورکیا بکات، وەک هاوپەیمانێکی خۆی لە ناتۆ.

یەنس ستلٶنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆش، ئەم هێرشەی مەحکوم کردووە  و رایگەیاندووە، کە کردەوەی دڕندانەی لەم چەشنە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

پارتی دیموکراتی گەلانیش، لە بەیانێکدا ئەم هێرشەی مەحکوم کردووە و خۆی بە هاوبەشی دەرد و ئازاری هاووڵاتیانی تورکیا زانیوە.

مارک لوئن، هەواڵنێری (بی بی سی) لەم بارەیەوە گوتویەتی: ئەنجامدانی سێ هێرشی تیرۆرستی لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بۆ سەر پایتەختی تورکیا ئاماژەیەکە بۆ ئەو راستیە کە ئەم وڵاتە، هەڕەشەی گەورەی ئەمنی لە سەرە.

هاوکات روونبۆتەوە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، رۆژی ١١ی مارس، سەبارەت بە پلانێکی تیرۆریستی بەهێز لە ئەنقەرە، هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی خۆی.

مانگی ئۆکتۆبری رابردوو، بە هۆی دوو هێرشی خۆکوژی، لە میانەی رێپێوانی ئاشتی کوردەکان لە ئەنقەرە، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا. داعش بەرپرسایەتی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com