نوچە-مێهر
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرپرسانی سعودیە سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
بە گوێرەی رۆژنامەی الوطن-ی سعودیە، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە مەبەست دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سعودیە، دەچێتە ئەم وڵاتە.
سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی فەرمی سعودیە، ئەنجام دەدرێ و وێڕای شاندی یاوەری ئەمڕۆ بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێدەکەوێت.
پەرەدان بە پەیوەندیەکانی نیوان عێراق وسعودیە و رێکارەکانی پەرەدان بەم پەیوەندیانە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی سعودیە دەبێت.