قاسم سولەیمانی: کۆماری ئیسلامی گیانی خۆی کردۆتەوە قەڵغانی سوننەکان

0

نوچە-رادیۆ فەردا

فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتی”دەستوەردانی ئێران لە ناوچەکە”جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێران پلانی بە شیعەکردنی ناوچەکەی بە دەستەوە نییە وگیانی خۆی کردۆتە قەڵغانی سوننەکان.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری میهر، قاسم سولەیمانی رۆژی یەکشەممە لە وتارێکدا لە کرمان گوتویەتی: بە هۆی ئەوەی کە سیاسەت و ئوسوڵی وەئاگاهێنانەوەی ئێمە لە گەڵ سیاسەتی دوژمنان یەک ناگرێ، بەوە تۆمەتبارمان دەکەن کە دەستوەردان  لە ناوچەکە دەکەین.

فەرماندەی سوپای قودس دەڵێت:سعودیە شەرعییەتی نییە و بەردەوام سیاسەتی دەستوەردان لە دژی کۆماری ئیسلام،ی  پەیڕەو کردووە و لە دژی ئیسلام وەستاوەتەوە.

قاسم سولەیمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کۆماری ئیسلامی بۆتە تەوەر و سەنتەری جیهانی ئیسلام و شیعە و ئەمەش دوژمنایەتی رۆژ لە گەڵ رۆژی وڵاتانی بە دواوە بووە.

سولەیمانی رەتیدەکاتەوە، کە ئێران عێراقی هەڵلوشیبێ  ودەڵێت، ئەمە پڕوپاگەندەیەکی ناڕاستە کە لە لایەن دوژمنانەوە باسدەکرێت.

سولەیمانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی ئەوە دەخاتە روو، کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی و ویلایەتی فەقیه نەبوایە مەزاری ئیمامانی شیعە لە عێراق، لە لایەن دوژمنانەوە دەکەوتنە بەر هەڕەشە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com