سەباح تەمیمی: نامەوێ ببم بە وەزیر

0

نوچەنێت

سەباح تەمیمی ژنە پەرلەمانتاری عیراقی، ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك میدیادا سەبارەت بە خواستی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی وەرزش و لاوان، بڵاوبوونەوە.
سەباح تەمیمی لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت”ئەو هەواڵا دوورن لە راستییەوە كە لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك میدیادا، سەبارەت خواستم بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی وەرزش بڵابوونەوە”.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە”هەندێك دەیانەوێت لەرێی بڵاوكردنەوەی هەواڵی نادروستەوە خراپەكاریم دەرهەق بكەن، بۆیە سكاڵای یاسایی لەدژی ئەو میدیایانە بەرزدەكەمەوە كە هەواڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە”، ئەوەشی رەتكردەوە خواستی هەبێت ببێتە وەزیری وەرزش و لاوان.

سەباح عەبدولڕەسوڵ دەڵێت”فراكسیۆنی نیشتیمانی، خۆشحاڵە بەرانبەر بەو گۆڕانكارییە وەزاریانەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەنیازە ئەنجامیان بدات، بەڵام پێویستە لە بەرژەوەندی وڵاتبن و بەدووربن لە پشكداریی تایەفەگەری”.
بەپێی راپرسییەكی رۆژنامەی (العراق برس)ەوە كە لەناو رەوەندی عیراقی لە ولایەتی ئەریزۆنای ئەمریكایی ئەنجامیدا، سەباح تەمیمی لەو راپرسیەدا وەك باشترین كەسێتی كاریگەریی عیراقی لە ساڵی 2015دا دەستنیشانکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com