مەلاکەی زاخۆ: هانی توندوتیژیم نەداوە پێشتر خه‌ڵكی خۆیان بۆ ئه‌و كاره ئاماده‌كردووه
نوچەنێت
خه‌ندان، نیوار باشووری
ئه‌و مه‌لایه‌ی له مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌وه‌وه خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی زاخۆ ده‌ستی پێكرد كه تیایدا هێرشكرایه‌سه‌ر چه‌ندین دوكانی مه‌یفرۆشتن و هۆتێل و سووتێنران و دواتر سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له وتاره‌كه‌یدا به‌هیچ جۆرێك هانی توندوتیژی نه‌داوه و ده‌ڵێت: پێشتریش خه‌ڵكی خۆیان بۆ ئه‌و كاره ئاماده‌كردووه.
مه‌لا ئیسماعیل عوسمان سندی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی ره‌شید له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی شاری زاخۆ تایبه‌ت بۆ سایتی خه‌ندان رایگه‌یاند: له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باسی ژیانی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر “د.خ”ی كردووه كه چۆن هانی خه‌ڵكی داوه بۆ كاری چاكه و دروستكردنی مزگه‌وت نه‌ك كردنه‌وه‌ی شوێنی “خراپه و فاحیشه”.
مه‌لا ئیسماعیل وتی: “دوای ته‌واوبوونی وتاره‌كه و به‌رله نوێژكردن، كه‌سێك هه‌ستاوه و وتوویه‌تی مامۆستا بۆ پێمان ناڵێیت كه بچینه‌سه‌رجاده و په‌لاماری ئه‌و شوێنانه بده‌ین و بیانسوتێنین”.
ئاشكراشیكرد كه له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: “ئاینی ئیسلام دژی ئه‌و جۆره كارانه‌یه و دژی ئه‌وه‌یه په‌لاماری ئه‌و شوێنانه بدرێت و توندوتیژی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رچی دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌یه كه فاحیشه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كارێكی له‌وشێوه‌یه زیان به كوردستان و شاری زاخۆ ده‌گه‌یه‌نێت و خراپه و توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه، دواتر نوێژكراوه و نوێژكه‌ران رۆشتوونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
مه‌لا ئیسماعیل له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و كاتێك چووه بینیویه‌تی كه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك كۆبوونه‌ته‌وه و چه‌ندین لافیته و نووسراویان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ته‌وه.
به وته‌ی ناوبراو ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێشتر ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌و شاره كراوه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نییه و له وتاره‌كه‌شیدا هانی ئه‌نجامدانی توندوتیژی نه‌داوه.
دوێنێ دوای نوێژی هه‌ینی له شاری زاخۆ، خۆپیشاندانێك ئه‌نجام درا و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر سه‌نته‌رێكی مه‌ساج و چه‌ندین دوكانی مه‌یفرۆشتن و هۆتێل و سووتێنران، دواتر بارودۆخه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد و هێرشكرایه‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاره‌كانی دهۆك و زاخۆ و سێمێل و سووتێنران.
مەلاکەی زاخۆ: هانی توندوتیژیم نەداوە پێشتر خه‌ڵكی خۆیان بۆ ئه‌و كاره ئاماده‌كردووه
0
Share.