نوچە.نێت
هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام، لەچەند بەرنامەیەکی وەکو ئەرەب ئایدۆل، ذەڤۆیس، لەکەناڵی mbc وەکو لیژنەی دادوەر، دادوەری کردوە بۆ بەرێوەبردنی بەرنامەکە.
لەئێستادا ئەحلام، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەک بڵاوکردوەتەوە، کە ریکلام بۆ بەرنامەکەی خۆی”the queen” دەکات لە تەلەفزیۆنی دوبەی کە بەنیازە بەم زوانە وەک پێشکەشکار، دەست بە پێشکەشکردنی بەرنامەکە بکات.
ئەحلام رایگەیاند کە ” ئەحلام سەلماندی کە براوی بەخۆی هەیە ،سوپاسی تەلەفزیۆنی دوبەی دەکات بۆ پشتگیری کردنی لەو بەرنامەیە کە بەم زووانە دەست بە پێشکەشکردنی دەکات رۆژی ٣ شەمەدا”.
وتیشی” کۆتای بە راغب عەلامە هێنا کە بەردەوام کێشەو گرفت هەبوە لەنێوانیاندا، وائل کەفوری دەبێتە جێگرەوەی راغب عەلامە “.