نوچي-خبر انلاین
شای ئوردن دەڵێت، ئەگەر دەوڵەتی سوریا درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی خۆی لە باشوری سوریا بدات، بێ هەڵوێست نامێننەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی”رای الیوم” شا عەبدوڵڵا، لە دیدارێک لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرنوسەری رۆژنامەکانی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، کە ئەمریکاو روسیای ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەر سوریا درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی خۆی لە باشووری ئەم وڵاتە بدات، بێ هەڵوێست نابن.
شا عەبدوڵڵا رونیکردۆتەوە، کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە کاردەکەنە سەر ئەمن و ئاسایشی سنوورەکانی ئوردن وهاوکات دەبێتە هۆی ئاوارەبوون ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سوریا بۆ ناو خاکی ئوردن.
شا عەبدوڵڵا راشیگەیاندووە، ئەگەر ناچار بن لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوریا لە نزیک سنورەکانی خۆیان، دژەکردەوە نیشان بدەن، هەمان هەڵویستی تورکیا-یان دەبێت.