نوچە-تەسنیم
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە پلانیدایە بە مەبەستی مەشق و راهێنانی هێزەکانی عێراق، هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی ئەم وڵاتە بکات.
بە گوێرەی کەناڵی المیادین، مایکڵ فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا، روونی کردۆتەوە کە وڵاتەکەی بۆ بەشداربوون لە مەشق و راهێنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە لە بەرەکانی شەڕی داعشدان، هێزێکی دیکەی خۆی رەوانەی عێراق دەکات.
فاڵۆن وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێزەکانی ئەم وڵاتە وەک راوێژکار بۆ سازکردنی پرد لە عێراق، رۆڵیان دەبێت و بە هەژمار کردنی ئەم هێزە نوێیەی بەریتانیا، ژمارەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق دەگاتە ٣٠٠ کەس.
فاڵۆن دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە کە پەرە بە پلانی مەشق وراهێنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق بدرێت، لەو رووەوە کە ئەم هێزانە دەبێ خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی گرتنەوە شارەکانی فەلوجە وموسڵ ئامادە بکەن.