ئەپڵ: ئەمریکا نیازی بەدناوکردنی ئەم کۆمپانیایەی هەیە

0

نوجە-دەنگی ئەمریکا

کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەمریکا لە پلانیدایە، کۆمپانیاکە بەدناو بکات.ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەپڵ ئامادە نەبووە قوفڵی ئایفۆنی یەکێ لە ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستیەکەی سێن بێرناردینۆی کالیفۆرنیا بکاتەوە، بۆیە داواکاریەک کە لە لایان دادگاوە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکراوە.

ئەپڵ تۆمەتی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی گۆڕانکاری بە ئەنقەست لە ئایفۆنی رەتکردۆتەوەو رێگە بە پشکنینی داتا و ناوەرۆکی ئایفۆن  بە شێوەی یاسایی نادات، ئەوە پڕوپاگەندەیەکە کە ئەپڵ رەتی کردۆتەوە.

بەرپرسانی کەیسی هێرشە تیرۆریستیەکەی سێن بێرناردینۆی کالیفۆرنیا، داوایان لە داداگا کردووە قوفڵی ئایفۆنی رزوان فاروک، یەکێ لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستیە بکاتەوە کە بە وهۆیەوە ١٤کەس گیانیان لە دەست دا.

کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە کە کردنەوەی قوفڵی ئایفۆن، زانیاری تاکەکەسی  ولە ئەنجامدا ئاسایشی ملیۆنان کەس لە موشتەریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەخاتە مەترسیەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com