نوچە-رادیۆ فەردا
نوێنەری گروپی سەرەکی دژبەرانی سەرۆککۆماری سوریا، لە سەروبەندی هەوڵە نیودەولەتیەکان بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە لە سەر مێزی دانوستان، جەخت لە لابردنی ئەسەد دەکاتەوە لە سەر کورسی دەسەڵات، چ بە زینوویی،چ بە مردوویی.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، بە گێرانەوە لە محمەممەد عەلوش، نوێنەری باڵای دژبەرانی ئەسەد لە رەوتی وتوێژەکان دەڵێت: قۆناغی ئینتقالی دەبێ بە کەوتن یان مەرگی بەشار ئەسەد دەست پێبکات.
محەممەد عەلوش، بە ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسای راگەیاندووە”قۆناغی ئینتقالی سوریا بە بوونی رژێمی بەشار ئەسەد دەست پێناکات”.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی دیمەشق،لادانی بەشارئەسەدی لە دەسەڵات وەک هێڵی سووری هەژمار کردووە.
وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا لە کاردانەوەیەکدا رایگەیاندووە:ئێمە لە گەڵ ئەو لایەنانەی کە باس لە چوونی سەرۆککۆمار دەکات، ناکەوینە وتووێژەوە و بەشار ئەسەد لای ئێمە هێڵی سوورە.
خولی نوێی وتووێژەکانی سوریا بڕیاروایە، رۆژی دووشەممە لە جنێف دەست پێبکاتەوە.