ئەشواق جاف:نابێت وەزیری دەرەوەی عێراق ببێتە پارێزەری گروپ و رێکخراوی وڵاتانی دیکە

0

نوچەنێت:تایبەت

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق، لەلێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی دەڵێن، حزبوڵڵای لوبنانی تیرۆرستە خۆیان تیرۆرستن، لەسەر ئەو لێدوانە سعودیە کونسوڵی خۆی لەو وڵاتە بانگکردەوە.  ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەداخەوە عێراق لە ماوەی رابردوو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیوەندییەکی شڵەژاوی هەیە، چونکە پەرپرسانی عیراق دەبنە محامی گروپ و رێکخراوی وڵاتانی تر.

سعودیە لە گەڵ هاوپەیمانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، حزبوڵڵای لوبنانیان خستە لیستی تیرۆرەوە و هەر جۆرە مامەڵەیەک لە گەڵ ئەو رێکخراوەدا بە مامەڵە لە گەڵ تیرۆر دەزانن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبو، کە ئەو وڵاتانەی دەڵێن حزبوڵڵای لوبنان تیرۆرستە، خۆیان تیرۆرستن، دواتر سعودیە کونسۆڵی خۆی لە بەغدا بانگ کردەوە، کە دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د.ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی زەرد، سەبارەت بە تێکچوونی پەێوەندی دبلۆماسی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودی رایگەیاند: بەداخەوە عێراق لە ماوەی رابردوو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیوەندییەکی شڵەژاوی هەیە. لە هەمو وڵاتێک پەیوەندییەکان لە ڕێی وەزارەتی دەرەوەی ئەو ڵاتەوە ئەنجام دەدریت، بەڵام لە ئەم وڵاتە لێدانی پەرلەمانتاران و بەرپرسەکانی دیکە، شڵەژانی لەو بوارەدا دروستکردووە.

ئەشواق جاف ئاماژەی بەوەدا: تێکچوونی پەیوەندی لە گەڵ سعودیە یەکەم حاڵەت نییە، بەڵکو لە گەڵ ولاتانی تر وەک تورکیا و قەتەر، لەو ماوەیەدا گۆڕانکاری لە ناوچەکە و شەڕی داعش، حەساسیەتێکی دروستکردووە. چارەسەری ئەو دۆخە، دەبێت تەنیا وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر پەیوەندی عێراق و وڵاتانی دیکە لێدوان بدات.

ئەو پەرلەمانتارە گوتی: سەرۆککۆمار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، لەم کابینەیەی حکومەت، کاریان بۆ باشتر کردنی پەیوەندی لە گەڵ ئەو وڵاتانە کرد، بەڵام پێموانییە سەرکەوتووبن.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوینەران دەڵێت: پێویستە هەر کەسێک دەبیت بە وەزیری دەرەوە، نوێنەرایەتی دەوڵەتی عێراق بکات، بێلایەنی وڵات بپارێزن و، هاوڵاتییان رزگارکەین لەو کێشانەی رووبەڕوویان بووەتەوە، نەک ببێتە پارێزەری گروپ و رێکخراوی وڵاتانی دیکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com