ئەنجومەنی وەزیران: ده‌بێ ئه‌وانه‌ی توند‌و تیژیان نواندوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتو بدرێنه دادگا
نوچەنێت . krg
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی توندی خۆی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی شاری زاخۆ‌و ده‌وروبه‌ری ده‌رده‌بڕێت، كه‌تیایدا هێرش كرایه سه‌ر هه‌ندێ له‌دوكان و هوتێل و شوێنه گشتیه‌كانی ئه‌م شاره‌و له‌ئه‌نجامیشدا سوتێنران، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامیش له‌و ده‌ڤه‌ره سوتێندران.
وه‌ك هه‌مو لایه‌ك ئاگادارن رۆژی هه‌ینی، پاش ئه‌وه‌ی له مینبه‌ری چه‌ند مزگه‌وتێكه‌وه هانی خه‌ڵك درا هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی سنوره‌كه كه‌زۆربه‌یان هی برا مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كانن، چه‌ند ده‌ستێكی تێكده‌ر په‌لاماری ئه‌و شوێنانه‌یان دا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانێكی مادی زۆر به‌ر كاسبی و بازاری هاوڵاتیان كه‌وت و دۆخی شاره‌كه‌ش به‌ته‌واوی شڵه‌ژاو بریندار بوونی هاووڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیسشی لێكه‌وته‌وه. كاره‌كه هه‌ربه‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاو هه‌وڵدرا هه‌مان كاری تێكده‌رانه له‌زۆر شوێنی تری ناوچه‌كه‌دوباره بكرێـته‌وه
له ئه‌نجامی ئه‌و پشێوی و توند‌و تیژیانه په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیش دراوچه‌ند باره‌گایه‌كی ئه‌م هێزه سوتێنرا. ئێمه وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌م جۆره كرده‌وانه، داواكارین كه هه‌مولایه‌ك دان به‌خۆیدا بگرێـت و هاوكار بن له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌وكۆتای هێنان به‌م پشێویه نه‌خوازراوه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێ سه‌رپێچیكارانی ئه‌م روداوانه‌و ئه‌وانه‌ی توند‌و تیژیان نواندوه‌و په‌لاماری دوكان و بازاره‌كانیان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتو بدرێنه دادگا‌و سزای قانوونی خۆیان وه‌ربگرن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر دوپاتی ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێ هه‌موو هێزو لایه‌نێك رێز له‌ئازادی و دیموكراسی و ئارامی دۆخی سیاسی هه‌رێم بگرێت و نابێ له‌ده‌ره‌وه‌ی قانوون و رێوشوێنه رێگه پێداروه‌كان له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت هێرش بكرێته سه‌ر بازاڕ‌و كاروكاسب هاووڵاتیان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا نابێ هیچ رووداوێك بكرێته پاساوی په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گای هێزه سیاسیه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕوای وایه پارێزگاری ئاسایش و ئارامی و ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی قانوون‌دا مافێكی یه‌كسان و ره‌وای هه‌موو لایه‌كه‌و نابێت سه‌رپێچی تێدا بكرێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
ئەنجومەنی وەزیران: ده‌بێ ئه‌وانه‌ی توند‌و تیژیان نواندوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتو بدرێنه دادگا
0
Share.