داعش: ئۆباما و جۆن کێری مورتەدن

0

نوچەنێت-افکار نیوز

داعش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سەر ئینتەرنێت هەڕەشەی بەربڵاوترکردنی دەسەڵاتی خۆی لە تونس دەکات.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کە ماوەکەی شەش خولەکە، وێنەی چەند سەرکردەیەکی وڵاتانی زلهێزی جیهان دەبیندرێت، کە باگراوندەکەی بە وینەی ئاگر، تەقینەوە و سەربڕینی قوربانییەک میکس کراوە. لە بەشێک لە گرتە ڤیدیۆییەکە وێنەی ئۆباما و جۆن کێری نیشان دەدرێت و پیاوێک بە زمانی عەرەبی ویڕای بە مورتەد زانینی سەرۆککۆماری ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە هەڕەشەی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: داعش لە هەوڵ دایە پەرە بە دەسەڵاتی خۆی بدات لە تونس.

تونس لە هەفتەی رابردوودا، بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە کارەسات و رووداوی ترسناکی بەخۆیەوە بینیوە. لە هێرشەکانی  رۆژی چوارشەممەی داعش، بۆ سەر شاری”بن قردان” لە سنووری لیبیا، زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژران. تونس سنوری هاوبەشی لە گەڵ لیبیا هەیە  و بەردەوام لە ژیر هەڕەشەی تیرۆرستیدایە.

باشوری تونس، لە رووی ئەمنیەوە خاڵی لاوازی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، هەژمار دەکرێت و بۆتە شوینی کۆبوونەوەی گروپە تیرۆرستیەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com