نوچە-ئیسنا
وەزیری دەرەوەی عێراق، ویڕای ئەوەی کە پێی وایە حەسەن نەسروڵڵا سەرکردەی حیزبوڵای لوبنان، پاڵەوانی عەرەبەو جەخت لەوە دەکاتەوە هەر کەس ولایەنێک حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی، بە تیرۆریست ناوببات، خۆی تیرۆریستە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی سومریە نیوز، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە قاهیرە، لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت: سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان پاڵەوانی جیهانی عەرەب و داکۆکیکارێکی بەها و پڕەنسیبەکانە.
جەعفەری دەڵێت:عێراق بە توندی لە دژی ئەو بۆچوونە دەوەستێتەوە کە پێیوایە، حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنان تیرۆریستن.
جەعفەری لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی ئەوەش دەخاتە روو، کە هەر جۆرە تەعەدایەک بۆ سەر حەشدی شەعبی تەعەدایە بۆ سەر چەمکی””بەرگری” کە تێکڕای وڵاتانی جیهان و هەموو شۆڕشەکان پەیڕەویان کردووە.