نوچە-رادیۆ فەردا
ئەمریکا لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بابەتەی تاقیکردنەوەی موشەکی بالستی دەخاتە بەرباس.
سامانتا پاور، نوێنەر ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیانێکدا دەڵێت: ئێمە پرسی تاقیکردەوەی مەترسیداری موشەک لە لایەک ئێرانەوە دەبەینە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، دانیشتنەکە لە سەر داوای ئەمریکا پێک دێت و تیایدا سەبارەت بە تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران، لە گەڵ ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایش پرسوراوێژ دەکەین.
پاور دەڵێت: ئەم تاقیکردنەوانە پیشانیدا، کە هاوکاری ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە سەرانسەری جیهان پێویستە تا بەرنامەی موشەکی ئێران لاواز بکەین.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوە دەخاتە روو، کە بەرپرسانی سەربازی ئێران بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەم موشەکانە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل چێ کراون. ئەمەش هەڕەشەیەکی ئاشکرای ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانە، بۆ سەر هاوپەیمانێکی نزیکی ئێمە لە ناوچەکە.
هەفتەی رابردوو ئێران، لە چوارجێوەی مانۆرێکی سەربازی چەند موشەکێکی بالستی تاقی کردەوە، ئەم مانۆڕە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەرێوەچوو و لە دوایین رۆژی مانۆڕەکە دوو موشەکی بالستی تاقیکردەوە.